ونبوونی شەپۆل
ترجمة : ڤينوس فائق
وەکوو گۆرانیەک
لە چرپەی سەدەفدا
لە ونبوونی شەپۆلەکە کۆت ئەکەمەوە
ئینجا وەکوو قەسیدەیەک بڵاوت ئەکەمەوە
کە دەریاش لە چاوەکانتا هێور ئەبێتەوە
تێدەگەم
ئەو خنکاوە بووم
کە دەریام لەتۆ رزگار دەکرد




+ There are no comments
Add yours